Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:10

هیندستان مانگێکی دەستکردی ''نەوەی نوێ''ی ئەمریکا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندستان وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵدانی مووشەکی (LVM3-M6) نیشان دەدات. ئەم مووشەکە ئەرکی گەیاندنی مانگی دەستکردی ''BlueBird Block-2''ی ئەمریکی بۆ بۆشایی ئاسمان لە ئەستۆ بوو.

مانگی دەستکردی (BlueBird Block-2) کە سەر بە کۆمپانیای "AST SpaceMobile"ی ئەمریکییە، یەکێکە لە پێشکەوتووترین مانگە دەستکردەکانی نەوەی نوێ بۆ بواری پەیوەندییەکان.

پڕۆسەی هەڵدانی مووشەکەکە لە 24ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە سەکۆی بنکەی بۆشاییی ئاسمانی ''ساتیش داوان'' لە ناوچەی سیرهێریکۆتا لە ویلایەتی ئەندرێ پرادێشی هیندستان بەڕێوەچوو.

ئەم پڕۆژەیە وەک بەشێک لە پەرەپێدانی هەماهەنگییە تەکنەلۆژییەکانی نێوان هیندستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کەرتی بۆشاییی ئاسماندا هەژمار دەکرێت.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.