لە شاری پیتەربۆرۆی کەنەدا، چالاکییەکی ساڵانە بە ناوی ''لۆک ئاند پادڵ'' بە بەشداریی سەدان سەوڵلێدەر و خاوەن بەلەم بەڕێوەچوو، کە تێیدا دیمەنێکی سەرنجڕاکێش تۆمارکرا.
بەشداربووان بە بەلەمکانیان چوونە ناو ''دەروازەی مێژوویی پیتەربۆرۆ'' و پێکەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەرز و نزم کرانەوە. ئەم دەروازەیە دەکەوێتە سەر کەناڵی ترێنت لە چوارچێوەی شوێنەواری مێژوویی نیشتمانیی ڕێڕەوی ئاویی ترێنت-سێڤرن.
ئەم چالاکییە ناوازەیە بەشێکە لە ''ڕۆژی پارکەکانی کەنەدا'' کە ساڵانە لە سێیەمین ڕۆژی شەممەی مانگی تەمووزدا بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی هاندانی خەڵکە بۆ بەسەربردنی کات لە شوێنە سروشتی و مێژووییەکانی وڵاتەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.