دێری سۆمێلا، لە پارێزگای تڕابزۆنی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێشوازیی لە 151 هەزار گەشتیار کردووە و بووەتە یەکێک لە پڕسەردانیکەرترین شوێنەوارەکانی ناوچەکە.
ئەم دێرە کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش لەناو دڵی بەرد و لێوارە سەختەکانی چیای قەرەداغ هەڵکۆڵراوە، بە یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکان دادەنرێت و ناوی لە لیستی کاتیی میراتی جیهانیی یونسکۆدایە.
دێرەکە بەتایبەتی بۆتە جێی سەرنجی ئەو گەشتیارانەی کە ئارەزووی سروشت و مێژوو و ڕۆشنبیری دەکەن و بە یەکێک لە سیمبولە دیارەکانی تڕابزۆن هەژمار دەکرێت.









کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.