Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 00:55

قەیرانی بەنزین پارێزگاكانی عێراقیش دەگرێتەوە 

کوردستان TV
100%

قەیرانی بەنزین پارێزگاكانی عێراقیش دەگرێتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای سەڵاحەدین شاهیدی ڕیزێكی درێژی ئۆتۆمبێلەكانی بەردەم بەنزینخانەكان بوو، لە ئەنجامی قەیرانی سووتەمەنی كە پارێزگاریەكەی گرتەوە.
سەرچاوە عیچراقییەكان بڵاویان كردۆتەوە ، لە ژێر رۆشنایی ئەو ترسانەی كە لە پەرەسەندنی فراوانبوونی قەیرانەكەدایە كە ڕەنگە بگاتە پارێزگاكانی دیكە، دەیان ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەنزینخانەكانی پارێزگای سەڵاحەدین وەستاون،.
جێگای ئاماژەیە عێراق خاوەنی یەدەگی گەورەی نەوتە، بەو پێیەی دووەم گەورەترین هەناردەكارە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپێك"، بە مەزەندەكردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی 3.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، نەوتیش 90%ی داهاتەكانی پێكدەهێنێت.
https://tinyurl.com/mtvc6tte

ئاژانسه‌كان

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.