ئەمڕۆ پێنجشەممه 2022/5/26 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی (27)ی كۆلێژی سەربازیی دوودا لە زاخۆ كرد.
لەم خولەدا (499) دەرچووی پێشمەرگە لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە مەشق و ڕاهێنان و خوێندنی ئەكادیمییان تەواو كردووە و بە پلەی ئەفسەر لە ڕیزەكانی پێشمەرگەدا دەست بە خزمەت دەكەن.
كۆلێژی سەربازیی دوو لە زاخۆ كە بە ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ دەناسرێت، ساڵی 1996 دامەزراوە و سەر بە وەزارەتی بەرگریی عیراقە. یەكێك لە باشترین كۆلێژە سەربازییەكانە و چەندین جار لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەكەمی به دەست هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.