Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:14

بەپرسێکی داعش دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%


دەزگای هەواڵگری سەربازی کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، تیرۆریستێکی داعش کە بەرپرسی ئامادەکردنی کەرستەکانی تەقینەوە بووە لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە فەلوجە دەستگیر کرا.

دەزگای هەواڵگری ئەمشەو دووشەممە ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت پشتبەست بە زانیاری دروست و بەدواداچوونەکانمان لە کاتی هەوڵدانی تیرۆریستێک بۆ چوونە قەزای فەلووجەی سەر بە ئەنباڕ توانرا دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەو تیرۆریستە بەرپرس بووە لە ئامادەکردنی کەرەستەکانی تەقینەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو تیرۆریستە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر یەکێک بووە لە داواکراوەکان، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ڕادەستی دادگە کرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دوایین هەواڵ

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.