مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری بازرگانی قەتەر لە كۆبوونەوەدان و پاش كەمێكی دیكەش سەرۆكی حكومەت و وەزیری وەزی قەتەر كۆدەبنەوە.
دواتریش مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەر كۆدەبێتەوە.
هەر ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و میری قەتەر كۆدەبنەوە.
جێی باسە سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەم مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەڕ (شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی) و بە یاوەری شاندێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی وڵاتی قەتەڕی كرد.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاند كە پەیام و خواستی گەلەكەی لەگەڵ خۆی بردووەتە قەتەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.