Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:33

دەربارەی كه‌ناڵی كوردستان

ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و رۆشنبیری كوردستانیه‌, پێره‌وی بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و كومه‌ڵایه‌تییه‌, كه‌ له‌ رووی مێژووییه‌وه‌ له‌ پراكتیك و هزری بارزانیی نه‌مردا به‌رجه‌سته‌ بووه‌, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان به‌رهه‌می ساڵانێكی زۆری خه‌باتی گه‌لێكی زۆر لێكراوه‌ كه‌ رووی له‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌, ئه‌م كه‌ناڵه‌ تاودانێكی كاریگه‌ره‌ له‌ به‌زاندنی په‌رژینی دابڕان و هه‌وڵی بێده‌نگكردن و ئه‌و چه‌واشه‌كاری و شێواندنه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مێژووی گه‌لی كوردستان كراوه‌, نیشاندانی رووی راسته‌قینه‌ی دیموكراتی و مرۆڤ دۆستانه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه‌ و ده‌روازه‌یه‌كی به‌رده‌وامیی تێكه‌ڵبوونی گه‌لی كوردستانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوو, به‌ پشت به‌ستن به‌ بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و یه‌كسانی له‌ناو گه‌لاندا.

په‌یامی ده‌زگاكه‌ پته‌وكردن و پێشخستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه‌ كه‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به‌ ده‌ستی هێناون, رووه‌و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و بزاڤه‌ و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌ ئازادیخوازه‌ ره‌واكانی له‌ سه‌ر بنه‌مای مافی بریاردانی چاره‌نووس و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی فیدرالیزم و هاوكاری و دۆستایه‌تی له‌ نێوان گه‌لاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفێنیزم و دیكتاتۆریه‌ت و مه‌حكوم كردنی تیرۆر و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانیی كه‌ بناغه‌كه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی بێت. 

ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و كاروانه‌ فه‌رهه‌نگیه‌خه‌باتكاره‌یه‌ كه‌ هاوشانی تێكۆشانی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمه‌لاتییه‌كه‌یه‌وه‌ بره‌ودانه‌ به‌ به‌ها ئازادیخوازه‌كانی و ده‌ستگرتنه‌ به‌ بنه‌ما رۆشنبیرییه‌ پێشكه‌وتووه‌كانییه‌وه‌, به‌ره‌و گه‌ڵاله‌بوونی گوتارێكی نیشتیمانی و دیموكراسی و ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ كولتووری هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا, كولتوورێك كه‌ پابه‌نده‌ به‌ بنه‌ماكانی فره‌ ره‌نگی و دیالۆگ و ئازادی بیروبۆچوون و راده‌ربڕین و لێبورده‌یی و قبووڵكردن و رێزگرتن له‌ ره‌وایی بوونی به‌رامبه‌ر, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان هه‌وڵده‌دات گه‌شه‌ به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ بدات كه‌ ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن تا هاوشانی كاروانی شارستانی و به‌ها و ده‌رهاوێشته‌كانی رێبكات, كه‌ بریتین له‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پێشكه‌وتن و ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن.

 

 

About Kurdistan Channel

Kurdistan TV Foundation is a Kurdish media and cultural institution that pursues national, national, democratic and societal justice, which is historically embodied in the actions and ideas of the immortal Barzani. The barrier of estrangement and the attempts of silencing, misleading and distorting that were practiced against the people of Kurdistan, and showing the true face of democracy and humanity for the Kurdistan liberation movement, and a gateway for the people of Kurdistan to open up to the developed human society, based on the foundations of justice, peaceful coexistence and equality between peoples.

The Foundation's mission is to consolidate and increase the gains achieved by the Kurdistan Liberation Movement, through the historical tasks of the movement and the achievement of legitimate liberation goals based on the right to self-determination, the dissemination of the principles of federalism, cooperation and friendship among peoples, the rejection of racism, chauvinism and dictatorship, the condemnation of terrorism and the building of a civil society on the basis of democracy, human rights and sovereignty Law and equality.

Kurdistan Satellite Foundation is an extension of the cultural struggle caravan that goes hand in hand with the struggle of the people of Kurdistan with its various national, religious and social components in order to reach the values of liberation and commitment to its sublime cultural principle, to crystallize a national and democratic discourse that is in harmony with contemporary human culture, and is committed to the principles of pluralism, dialogue, freedom of opinion and expression, tolerance and acceptance Respect for the other, and Kurdistan TV seeks to consolidate the democratic process and the civility of the people of Kurdistan and all the factors that would prepare for societal changes and move forward with civilization and its repercussions, represented by promoting progress, peace, common interests and understanding.

Address Company : Erbil - Safin Qr - Media Center

email : [email protected]

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.