پسپۆڕێكی كەشوهەوا وادەی گەیشتنی شەپۆڵێكی نوێی بارانبارینی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە كە لە هەفتەی داهاتوودا دەبێت و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار پسپۆڕی كەشوهەوا رایدەگەینێت: لە رۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور فراوان دەبێت بۆ سەر ناوچەکانی باشووری عێراق و پاشان پێشبینی دەكرێت لە 1/5 ناوچەکانی دیکەی عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە.
راشیگەیاند: كاریگەری شەپۆڵە بارانبارینەكە ماوەی 5 تا 6 رۆژ لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و ناوبەناو ھەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ و تەرزە بەرێژەی جیاواز لە کات و شوێنی جیاجیادا چالاک دەبێت.
پسپۆڕەكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەی هاتنی شەپۆڵەكەدا پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و کەشێکی بەھارەیی و فێنک دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.