بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان تەواو گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان گەشت و سەیران ئەنجام بدەن.
كەشناسی سەبارەت بە رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش بە نزیكی 1 تـــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.
ئاماژەی بەوەش دا كە خێرایی با لە هەردوو رۆژەكەدا لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باكوری خۆرهەڵات دەبێت.
بەشێوەیەكی گشتیش پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت.
هەولێر: 36
سلێمانی: 33
دهۆك: 33
زاخۆ: 35
هەڵەبجە: 33
کەرکووک: 37
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 22
گەرمیان: 40
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.