بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەیدسادق ـ هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لە دەستدا
24/10/2020 - 17:02
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سەر ڕێگای سەرەكی (هەڵەبجە ـ سەیدسادق) نزیك گوندی قاجر دوو كەس گیانیان لە دەستدا.
پهیامێنری كوردستان تیڤی رایگهیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە سەر ڕێگای سەرەكی ( هەڵەبجە ـ شارۆچكەی سەیدسادق) ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تویوتا لاندگرۆز وەرگەرا له ئهنجامدا دوو سهرنشینی ئۆتۆمبێلهكه گیانیان لهدهستدا، کە باوك و منداڵێك بوون.