له‌خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆماركرد

له‌ میانی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپاو له‌یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ی بارسلۆنه‌ میوانداری یانه‌ی ریال مه‌دریدی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی حه‌فتاو نۆ خال به‌رامبه‌ر به‌ حه‌فتاو دوو خال 

 له‌ هه‌ردوو نیوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ئاستی یاریزانانی یانه‌ی بارسلۆنه‌ باشتر بوو توانیان به‌ بیستو یه‌ كخال له‌ پێش ریال مه‌دریدی میوانه‌كه‌یان بن ، به‌لام له نیوه‌ی سێیه‌م و چواره‌م یاریزانانی ریال مه‌درید ئاستێكی ناوازه‌یان پێشكه‌ش كردو له‌ جاره‌گی سێیه‌م به‌ بیستو پێنج خال به‌رامبه‌ر به‌ شازده‌ خال  له‌ پێشه‌وه‌ بوون و له‌ چاره‌گی چواره‌میش به‌ بیست خال به‌رامبه‌ر به‌ پازده‌ خال له‌ پێشه‌وه‌ بوون به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا تیپیه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ به‌ جیاوازی حه‌وت خال یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی خۆی كۆتایی پێ هێنا ، یاریزان كایل كۆریتش پازده‌ خالی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ست هێناو تۆنێگیزیش له‌ ریال مه‌درید چوارده‌ خالی به‌ده‌ست هێنا .

 به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی بارسلۆنه‌ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی به‌ چوار بردنه‌وه‌و یه‌ك دۆراندن ، هه‌رچی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌ چوار دۆراندنی هه‌یه‌و ته‌نها یه‌ك یاری بردۆته‌وه‌و له‌ پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
104,964
Mirin
3,436
dîsadîtin
85,814
Cases
607,587
Mirin
12,935
dîsadîtin
567,898
Cases
94,572,376
Mirin
2,023,325
dîsadîtin
67,524,766