هەڵەبجە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و دووی دیكهش برینداربوون
23/10/2020 - 21:34
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دهبلیو لەسەر رێگای سلێمانی ـ ھەڵەبجە، دوو ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، موقەدەم بارزان عوسمان محەممەد رایگەیاند: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دهبلیو لە نزیک گوندی قاجر سەر بە قەزای سەیدسادق له پارێزگای هەڵەبجە، دوو ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.
وتیشی، له رووداوهكهدا دوو ھاووڵاتیی دیکەش برینداربوون و لەبەر سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی شەھید شەوکەت لە قەزای سەیدسادقەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کروان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بنکەی پۆلیسی سیروان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.