له دۆڵی شاورێ به‌هۆی هێرشی گه‌له گورگێك دایكێك و دوو منداڵی بریندار ده‌بن
23/10/2020 - 21:19
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ڕانیه پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌یه‌كی دۆڵی شاورێ به‌هۆی هێرشی گه‌له گورگێك دایكێك و دوو منداڵی بریندار ده‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی گه‌له گورگێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژن و منداڵه‌كانى، مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له دووره‌وه ده‌یانبینێت و له‌و کاتەشدا چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفى پێده‌بێت و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گه‌له گورگه‌كه ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌كات و له‌و كاته‌دا گولـله‌یه‌ك هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه و به‌رخۆی ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت.
گوتیشی: پاش ڕووداوه‌كه هه‌ر چوار كه‌سه‌كه به برینداری ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر دایك و دوو منداڵهكەى ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه و كوڕه‌كه‌ش له ژێر چاودێری پزیشكیدا له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێنرێت.