ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا هه‌ڵپه‌ساردووه
23/10/2020 - 16:24
گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا سڕكردووە.
مەلا ته‌ڵاڵ گوتی: به‌هۆی ھەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه پرسی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا هه‌ڵپه‌سێرێت، بەڵام بڕیارەكە ھەیە و رێكکەوتی جێبەجێكردنی دەستنیشان نەكراوە تا ئەو كاتەی ھەڵسەنگاندن دەكرێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی بەغدا و لەندەن مەلا تەڵاڵ گوتیشی: سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا گرنگ و ھەمەلایەن بوو بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ھاریكاری ستراتیجی و ئابووری و سەربازی، بە تایبەتی شانشینی یەكگرتوو ھاوبەشێكی سەرەكییە لە شەڕی داعشی تیرۆریست.