سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د.شەفیق قەزاز دەکات
23/10/2020 - 11:56
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د.شەفیق قەزاز دەکات، شەوی رابردوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، ئهمه دهقهكهیهتی:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی، د.شەفیق قەزاز-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان