ئەمریكا ئیرەج مەسجدی خسته‌ نێو لیستی سزاكان

بالیۆزی ئێران له‌ عیراق ئیرج مەسجیدی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خرایه‌ نێو لیستی سزاكان، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ دانانی سیاسه‌تی سوپای قودسی پاسداران.

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دا هاتووه‌، لەپێناو بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەكانیان لەسەر حسابی خەڵكی عێراق، چەندین ساڵە، ئێران لە رێگەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، بەشێوەیەكی خراپ سودیان لە عێراق وەرگرتووە، بالیۆزی ئێران له‌ عیراق ئیرج مەسجیدی سزادا.

ئێران لە رێگەی فەیلەقی قودسەوە، سەقامگیری ناوچەكەی تێكداوە و هەنگاوەكانیشی بەو ئاراستەیەن خۆشگوزەرانی و ئاسایشی عێراقییەكان لاوازكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بە مەبەسەتی پاراستنی عێراقییەكان لە كارگەرییە خراپەكانی فەیلەقی قودس، واشنتن سزا به‌سه‌ بە  ئیرەج مەسجدیدا به‌مه‌ش ناوێهێناوه‌ جەنەراڵی باڵای فەیلەقی قودس.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئێستا باڵیۆزی ئێرانە لە عێراق، ناوبراو چەندین ساڵە یارمەتیدەری ئاراستەكردنی كارەكانی فەیلەقی قودس بووە لەم وڵاته‌ لە یارمەتیدانی گرووپە میلیشیاكان و كارئاسانی بۆ مامەڵەی گەورەی دارایی بەشداریكردووە، ئەوەش لە رێگەی سودوەرگرتن لەو پێگە دیپلۆماسیەی هەیەتی لە عێراق. 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
104,964
Mirin
3,436
dîsadîtin
85,814
Cases
607,587
Mirin
12,935
dîsadîtin
567,898
Cases
94,572,376
Mirin
2,023,325
dîsadîtin
67,524,766