ژمارهیهك له وڵاتانی جیهان ئامادهییان دهربڕیوه بۆ كڕینی چهك له ئێران
وهزیری بهرگری ئێران بڵاویكردهوه له دوای كۆتاییهاتنی وادهی قهدهغهی فرۆشتنی چهك، له لایهن ژمارهیهك وڵاتی جیهانهوه پهیوهندییان پێوه كراوه و ئامادهییان دهربڕیوه بۆ كڕینی چهكی ئێران.
ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران رایگهیاند: دۆخی ئێستای ناوچەکە لەبارە بۆ ئەوەی تاران چەک و کەرەستەی سەربازی بە وڵاتانی دەرەوە بفرۆشێت و ئەو پلانەش دەخەنەبواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای ئەوەی واشنتۆن دەخوازێت وڵاتەکەی لە بازاری پیشەسازی سەربازی بێ بەش بکات.
ئاماژهی بهوهش كرد، بواری فرۆشتنی چەک فراوان دەکەن و دەبنە یەکێک لەوڵاتانەی بازاڕێکی سەرکەوتوو بۆ فرۆشتنی چەکی ئێرانی دروستدەکەن، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان پەیوەندیان بە ئێرانەوە کردوە و ئامادەن چەکی وڵاتەکەی بکڕن کە توانایەکی بەرز و نرخێکی گونجاوی هەیە بەراورد بە چەکی وڵاتانی دیکە.
ئاشكراشی كرد، تاران ئامادەیە هەموو جۆرە چەکێكی وشکانی، موشەک، تۆپ هاوێژ، ئۆتۆمبێلی سەربازی، چەکی سەربازی دەریایی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بفرۆشێت، مەرجی ئێمە لە فرۆشتنی چەک ئەوە دەبێت نابێت بۆ خراپکاری بەکاربهێندرێت، بەڵکو دەبێت تەنها بۆ بەرگریکردن لە وڵات سودیان لێوەربگیرێت.