له‌تكریت هێزێكی ده‌مامكدراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون

هێزێكی ده‌مامكدراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌تكریت و كرێكاره‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جیبَوون ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی نه‌ناسراو و ده‌مامكدراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ و ئه‌و كرێكارانه‌یان ده‌ست به‌سه‌ركردووه‌ كه‌ له‌و شوێنه‌ كاریان ده‌كرد.

حه‌ردان نوری حه‌نزه‌ل، سه‌رۆكی پڕۆژه‌كه‌ ده‌ڵێت: هێزه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ نزیكه‌ی 20 كه‌س ده‌بوون و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووه‌ ، له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌ندازیار و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌و شوێنه‌ كاریان ده‌كرد.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پڕۆژه‌كه‌ ده‌شڵێت: هێزكه‌ داوایان له‌ ئه‌ندازیارو كرێكاره‌كان كردووه‌ كه‌ نابێ چیتر كار له‌و پڕۆژه‌یه‌دا بكه‌ن .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
93,433
Mirin
2,994
dîsadîtin
57,941
Cases
535,321
Mirin
11,958
dîsadîtin
465,452
Cases
58,739,895
Mirin
1,390,315
dîsadîtin
40,654,298