حه‌شدی شه‌عبی: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌و هێرشانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان له‌ عێراق

بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با-ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێت،هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌و هێرشانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فیراس یاسر ،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لیوای ١٢ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌ژێر فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، مسته‌فا كازمی به‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و گوتی : هه‌ولێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێن له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رهه‌ڵستی و له‌نێوان بیرۆكه‌ی بوونی حه‌شدی شه‌عبی دروست بكرێت كه‌ ئه‌وه‌یش ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ هه‌ردوو بیرۆكه‌كه‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ عێراق، فیراس یاسر جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پاڵپشتیی له‌ پاراستنی بوونی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ عێراق ده‌كه‌ن و گوتی: زۆر گرنگه‌ پردی په‌یوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان دروست بكرێت كه‌ ئه‌وه‌یش له‌ دیدی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌ڵستی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

فیراس یاسر سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان له‌ عێراق، رایگه‌یاند كه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ عێراق و گوتی: سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی تێبنیمان له‌سه‌ر بوونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق هه‌یه‌، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با هیچ به‌رپرس نییه‌ له‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ عێراق.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
93,433
Mirin
2,994
dîsadîtin
57,941
Cases
535,321
Mirin
11,958
dîsadîtin
465,452
Cases
58,739,895
Mirin
1,390,315
dîsadîtin
40,654,298