رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست: ئیسرائیل له‌سێ وڵاتدا رووبه‌رووی ئێران ده‌بێته‌وه‌

هه‌ریه‌كێكیان مه‌ترسی خۆی هه‌یه‌

بنیامین وێڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل له‌ده‌زگای حه‌قیقه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری، رێگا له‌ فراوان بوونه‌ هه‌رێمییه‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگرێت.

هه‌روه‌ها وێڵ ده‌ڵێت: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسیانه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائله‌وه‌  له‌لایه‌ك راگه‌یه‌نراوه‌،به‌ڵام جووڵه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌پشت په‌رده‌یه‌،ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش له‌ ئێران، شۆین په‌نجه‌ی هه‌واڵگری له‌سه‌ره‌.

ده‌شڵێت: پێویسته‌ هه‌واڵگری ئیسرائیل له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌ركی چاونه‌ترسانه‌ به‌شێوه‌ی پێشكه‌توو ئه‌نجام بدات،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019 توانی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌رشیفی ئه‌تۆمی ئێراندا بگرێت.

هه‌روه‌ها بنیامین وێڵ گوتیشی: ئیسرائیل له‌سێ به‌ره‌ی سوریاو لوبنان و ناوخۆی ئێران، وه‌ڵامی ئێرانی داوه‌ته‌وه‌و كه‌ هه‌ریه‌كێكیان مه‌ترسی خۆی هه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
58,277
Mirin
2,060
dîsadîtin
35,899
Cases
413,215
Mirin
10,021
dîsadîtin
347,396
Cases
38,480,205
Mirin
1,092,586
dîsadîtin
28,923,379