کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

مستەفا کازمی رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاری كردبوو


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەین هەڵبژاردنی پێشوەخت لەو وادەیە ئەنجامبدەن کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دیاریکردووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا هاتووه‌، ئامادەن لەو وادەیەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاریکردووە کە رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ە، هەڵبژاردن بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کە خواستی گەلی عێراق و هاوسەنگی و بێلایەنی پێوەرە سەرەکییەکانی بن بەڕێوەببەن.

رۆژی هەینی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وته‌یه‌كیدا رایگەیاند، رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراق. ئەوەش یەکێکبوو لە بەڵێنەکانی کازمی کاتێک وەکو سەرۆکوەزیران دەستبەکار بوو.

 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
36,556
Mirin
1,340
dîsadîtin
23,100
Cases
290,309
Mirin
8,014
dîsadîtin
224,705
Cases
29,206,669
Mirin
928,830
dîsadîtin
21,041,840