لیڤەرپوڵ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر نیوکاسل تۆماركرد
26/7/2020 - 23:46
له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ى خولی نایابی ئینگلیزی و كۆتا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر نیوكاسڵ تۆماركرد به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
گۆله‌كانى لیڤه‌رپول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ڤان دایك ، نۆریگی ، مانێ له‌خوله‌كه‌كانى 38، 59 ، 89 تۆماریان كرد ، تاكه گۆلی نیوكاسڵیش له‌خوله‌كی 1ى تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه له‌لایه‌ن یاریزان گایل تۆمار كرا
بەم ئەنجامەش لیڤه‌رپول به 99 خاڵ و به‌پله‌ى یه‌كه‌م یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولی نایابی ئینگلیزی به‌پاله‌وانى بون به‌كۆتا هێنا و نیوكاسڵیش خاوه‌ن 44 خاڵه و له‌پله‌ى سێزدهمدایه