سوپای عێراق راوه‌دووی تیرۆریستانی داعش ده‌نێ و دوو ده‌روازه‌ی سنووریش له‌گه‌ڵ ئێران كۆنتڕۆڵ ده‌كات

قوناغێكی نوێی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌ست پێكردووه‌

سوپای عێراق پێشتر راگه‌یاندبوو كه‌  قوناغێكی نوێی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش ده‌ست پێكردووه‌و هاوكات به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی دیكه‌، كۆنترۆڵی دوو ده‌روازه‌ی سنووریی( مه‌نده‌لی و مونزرییه‌)یان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌.

له‌مباریه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانانی عێراقی چواره‌میان له‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی عێراق ده‌ست پێكردووه‌ و ئامانج له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش راوه‌دوونانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامییه‌ بۆ پارێزگای دیاله‌و پاككردنه‌وه‌و پشكنینی شریتی سنوورییه‌ له‌گه‌ڵ ئێران.

هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ میدیای عێراق

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
45,731
Mirin
1,671
dîsadîtin
29,422
Cases
349,450
Mirin
8,990
dîsadîtin
280,673
Cases
33,322,779
Mirin
1,002,561
dîsadîtin
24,642,356