راگەێندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

داواکارین هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ژووری پۆپه‌راسیۆنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی  ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە (2020.6.1) تاوەکو (2020.6.30) بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (2,260) شوێن داخران.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدوا داچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێبە جێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە داواکارین هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و سەلامەتی هاووڵاتییانی.

 

 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
36,556
Mirin
1,340
dîsadîtin
23,100
Cases
290,309
Mirin
8,014
dîsadîtin
224,705
Cases
29,206,669
Mirin
928,830
dîsadîtin
21,041,840