مەزڵووم عەبدی: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی کوردی- کوردی سەرکەوتووبوو

چوونەتە نێو قۆناغی دووەمەوه‌


مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە توویتەر رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی کوردی- کوردی سەرکەوتووبوو و چوونەتە نێو قۆناغی دووەمەوە. 
 
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەشی نووسیوە، هیوامان ئەوەیە هەردوو لایەنی سیاسی دواڕۆژ و بەرژەوەندییەکانی گەل بە ئامانجی سەرەکی بزانن. 
 
رۆژی 7-5-2020 ئەنەکەسە و پەیەدە دوای چەندین کۆبوونەوە لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون. سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)دیدار و کۆبوونەوەی راستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوکات ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو پارتەکە لەسەر داهاتووی رۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەندین پرسی دیکەی چارەنووسساز رێککەوتوون. کۆبوونەوەکان کە لە ماوەی رابردوو دەستیپێکردووە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتیی دەکرێت و فەرەنساش پشتگیری ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا دەکات.

بەپێی راگەیێدنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ یەکخستنی ریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بووە.

ئەمڕۆش لە توویتەکەیدا، مەزڵووم کۆبانێ ئاماژەی بەوە کردووە "بەیەکەوە و بەیەکگرتوویی سەردەکەوین و مێژوو دەنووسینەوە.


 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356