وەزارەتی تەندروستی ئامارى 24 کاتژمێری رابردووى بلاوكرده‌وه‌

9 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی لە دواین راگەیەندراوی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 9 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (575) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (409) نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئێستا (161) نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٩٥):
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٠٧٥) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٧٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٥٧) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٥٩١) لە دهۆك. وە (١١٢٩١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٤٤) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاون تەمەنیان (٥٨)، (٣٥) ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٤٥)، (٤٤)، (٣٩)، (٣٨) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (٦٣) ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (٣٦) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٣٢٦٩) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356