ئه‌نجیلینا جولی كه‌مپینی خۆشه‌ویستی راگه‌یاند

پێویسته‌ ئێمه‌ یه‌كترمان خۆشبوێت و یارمه‌تی یه‌كتربده‌ین

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی كۆرۆنا، ئه‌نجیلینا جولی كه‌مپینێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی راده‌گه‌یه‌نێت.

خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی جیهانی، ئه‌نجیلینا جولی، له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ بورك هاریس، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌نابه‌ران، له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌ جیهاندا وتی "پێم وایه‌ گرنگه‌ هه‌مو كه‌سێك ئه‌مه‌ بزانێت كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ یه‌كترمان خۆشبوێت و یارمه‌تی یه‌كتربده‌ین له‌ماوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ كه‌ جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌,هیوادارم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، له‌ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا زیاتر گرنگی به‌ قسه‌كانیان بده‌ن و به‌ هێمنی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، نه‌ك په‌نا بۆ لێدان و هێرشكردن ببه‌ن".

گووتیشی "كاتی ئه‌وه‌یه‌ هۆشیاربین و بیر له‌م دۆخه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ خۆشه‌ویستی ده‌توانیت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ربكه‌ین و روبه‌ڕوی ئه‌م دۆخه‌ ببینه‌وه‌".

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356