عه‌دنان زورفی: عێراق توانای هه‌یه قه‌یرانی ئێستا تێپه‌ڕێنێت
راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، عه‌دنان زورفی له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌دنان زروفی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا كردووه له‌وه‌ی رۆژانه سه‌دان كه‌س له‌و وڵاتانه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌بنه قوربانی.
هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، عه‌دنان زورفی باسی له‌و مه‌ترسییانه كرد كه ئێستا عێراق، ناوچه‌كه و جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و راشیگه‌یاند كه ڤایرۆسه‌كه ئابووری و بازاڕه‌كانی جیهانی پهكخستوووه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان، عه‌دنان زورفی رایگه‌یاندووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهاندا دروستكردووه كه به‌هۆی نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه، جهختییشكردووهتهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عێراق توانای هه‌یه قه‌یرانی ئێستا تێپه‌ڕێنێت و زیانه‌كانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌دنان زورفی هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بۆ باڵیۆزانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه كاری له‌پێشنه‌ی حكوومه‌تی نوێ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له باڵیۆزانی ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، سوید، فه‌ڕه‌نسا، یۆنان، پۆڵه‌ندا، كرواتیا، نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.