دۆناڵد ترەمپ: سەردەکەوین بەسەر کۆڕۆنا و لە 12 ی 4 ئاوهتهخوازم بێته دی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووبەڕووی دوژمنێکی نەبینراو دەبێتەوە
راشیگهیاند ، ئێمە سەردەکەوین بەسەر قەیرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ، وتیشى پێشتر جەختم کردەوە لە ئەمڕۆەوە ئاواتەخوازین ئەو سەرکەوتنە ئەنجام بدەین لە دەوروبەری جەژنی قیامەت (12 نیسان).
ترهمپ راشیگهیاند ، پێموایە ئەمە کارێکی باش دەبێت بۆ هەموو وڵاتەکەمان و، هەموومان بەشێوەیەکی جددی کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەوکارە ببێتە راستی.
ئاماژهى بهوهش كرد كه ئیدارەکەی بڕیارێک دەگرێتەبەر دەربارەی کەمکردنەوەی ئەو کۆتوبەندەی کە سەپێندراوە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناوە و، دووبارە کردنەوەی ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام دووبارە جەختی کردەوە، ئامانجەکە ئەوەیە ئەمکارە لە دەوروبەری جەژنی قیامەت بێتەدی.
تڕهمپ وتیشى ، پێشبینی ناکات ئەو ناچار بێت یاسایی وەبەرهێنانی بەرگریبەکاربهێنێت بۆ سەرنج خستنەسەری هەموو توانا پیشەسازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا، بەڵام ئەگەر هاتوو پێویست بکات ناچارم ئەوە ئەنجام بدەم.