كچه پزیشكێكى عێراقى تووشى كۆرۆنا بوو
20/3/2020 - 18:49
ئه‌مرۆ هه‌ینى كچه پزیشكێكى شارى كه‌ربه‌لا دواى ئه‌وه‌ى له ناو نه‌خۆشخانه‌دا چاره‌سه‌رى تووششبوانى ده‌كرد، سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت كه خۆیشى له‌و ماوه‌یه‌دا تووشى كۆرۆنا بووه.
مه‌روه سالم خه‌فاجی، كه كچه پزیشكێكی عێراقی یه‌و خه‌ڵكی شاری كه‌ربه‌لایه، له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره چاره‌سه‌ری بۆى ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كه خۆیشی تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پزیشكه‌كه خراوه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه و خۆى بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان كردووه و له مه‌ترسیی ڤایرۆسه‌كه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
مه‌روه له كه‌ره‌نتینه‌وه هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌و پابه‌ندى رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی و خۆپاراستن بن.