له هه‌ولێر كه‌سێك دوو پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشێك بریندارده‌كات
19/3/2020 - 14:45
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای مه‌خمور- مامزاوا كه‌سێك ته‌قه له بازگه‌یه‌كی كاتی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشێك بریندار ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: بەهۆی ئەوەی رێگەی پێنەدراوە بچێتە ناو سەنتەری شاری هەولێره‌وه کەسێک دەمەقاڵێی لەگەڵ بازگەیه‌كی كاتیی له‌سه‌ر ڕێگای مه‌خموور- مامزاوا كردووه‌و پاشانیش ته‌قه‌ی له بازگه كاتییه‌كه كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشێكی بریندار كردووه .
نوێده‌كرێته‌وه..