له‌ ئێران ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 19كه‌س

چوار كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ دوێنێوه‌ 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌

به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور: "به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، چوار كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ دوێنێوه‌ 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌".

له‌ ئێران چوار كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌، 19 كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش 139 كه‌س.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور ئاشكرایكرد كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، چوار كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ دوێنێوه‌ 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌.

كیانوش جیهانپور ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتدا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 19 و ژماره‌ی تووشبوانیش بۆ 139 كه‌س.

 كیانوش جیهانپور هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌زۆری له‌ پارێزگاكانی قوم و گیلان بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
42,386
Mirin
1,553
dîsadîtin
27,324
Cases
327,580
Mirin
8,682
dîsadîtin
261,757
Cases
31,852,024
Mirin
976,599
dîsadîtin
23,451,644