ڤیدیۆ ... ناپۆلی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بریشیا تۆماركرد
له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری 25 ی خولی ئیتالیا یانه‌ی بریشیا له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد، یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی ناپۆلی میوان به‌كۆتاهات
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه ئاستی بریشیا باشتربوو تا له‌خوله‌كی بیست‌و حه‌وت جۆن شان سیلۆر گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن ماڵ بوو، له‌گێمی دووه‌م ناپۆلی ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌وه تا له‌خوله‌كی په‌نجا ناپۆلی لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا
لۆرینزۆ ئه‌نسینی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو توانی ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه، چوار خولهك دوای ئه‌م گۆڵه گوشاره‌كانی ناپۆلی به‌رده‌وامبوو تا یاریزان فابیان رۆیز به‌لێدانێكی به‌هێز له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی ناپۆلی میوان به‌كۆتاهات
به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی ناپۆلی بووه سی و شه‌ش خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا بریشیا له‌خانه‌ی دووه‌می پێش كۆتاییه.