سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: مووشه‌كی كاتیۆشایه‌ك له‌سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه
16/2/2020 - 11:05
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند: مووشه‌كی كاتیۆشایه‌ك له‌سه‌ر باره‌گای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك ئه‌كادیمیای پۆلیس له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت كه‌وتۆته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه لهبۆردومانهكدا هیچ كه‌سێك زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه چوار مووشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا له‌به‌غدای پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه‌و سێ له مووشه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ی سهورز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لئه‌خبارییه