هادی عامری پشتگیری خۆی بۆ بانگه‌وازی خۆپیشاندانی ملیۆنی سه‌در ده‌ربڕی

له‌ دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عێراق

هادی عامری ، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دری سه‌ر به‌ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ، پشتگیری خۆی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در ده‌ربڕی كه‌ داوای "خۆپیشاندانی ملیۆنی" كردبوو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

 هادی عامری ، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ به‌ نزیكبوونی له‌ ئێران ده‌ناسرێت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌وان داگیركردنی ئه‌مریكا قبوڵ ناكه‌ن و ده‌بێت وڵاته‌كه‌یان سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌.

عامری، رایگه‌یاند ئه‌و پشتگیری بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌در ده‌كات بۆ خۆپیشاندانێكی گشتگیری له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.

شایه‌نی باسه‌ دوێنێ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، داوای به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێكی ملیۆنی كردبوو له‌ دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
58,277
Mirin
2,060
dîsadîtin
35,899
Cases
413,215
Mirin
10,021
dîsadîtin
347,396
Cases
38,480,205
Mirin
1,092,586
dîsadîtin
28,923,379