ئیسرائیل.. ناتانیاهۆ له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی پارتی لیكود زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا

جارێكی دیكه‌ بنیامین ناتانیاهۆ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر گیدون سعری ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی پارتی لیكود، جارێكی دیكه‌ بنیامین ناتانیاهۆ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر گیدون سعری ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.  

ئاژانسی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی پارتی لیكود ئاشكرای كرد:‌ بنیامین ناتانیاهو نزیكه‌ی له‌سه‌دا 71ی ده‌نگه‌كان هاوكات ركابه‌ره‌كه‌ی گیدون سعر له‌ سه‌دا 29ی ده‌نگه‌كانی ناوخۆی پارته‌كه‌یانیان به‌ده‌ست خستووه‌. 

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌ی پارتی لیكود رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێیدا نزیكه‌ی 57 هه‌زار ده‌نگده‌ری پارتی لیكود تێیدا به‌شداربوون. 

له‌ دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بنیامین ناتانیاهۆ له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی دووباره‌ متمانه‌ به‌خشین و پشتگیری كرانی ، ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی كرد. 

هاوكات له‌ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی پارتی لیكود، گیدون سعر له‌ تویتێكدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی‌ ناتانیاهو كرد و به‌ڵێنیدا كه‌ له‌ خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیران پشتگیری لێ بكات. 

بڕیاره‌ مانگی ئازاری 2020 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌رێوه‌بچێت. 
 

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
76,025
Mirin
2,455
dîsadîtin
42,809
Cases
472,630
Mirin
10,910
dîsadîtin
399,655
Cases
46,253,853
Mirin
1,198,303
dîsadîtin
33,418,703