ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ په‌سه‌ند كرد

پاش مشتومڕێكی زیاتر له‌8 كاتژمێری

پاش مشتومڕێكی زیاتر له‌8 كاتژمێری شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ په‌سند كرد.

دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن یاسادانه‌ری دیموكرات نوێنه‌ری كۆلۆرادۆ دایانا دگێت سه‌رۆكایه‌تی كرا، و یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ یاسادانه‌رانی كۆماری و دیموكراته‌كان كاتیان پێدرا تا بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن و مشتومڕێكی چڕوپڕ به‌ڕێوه‌ چوو. هه‌مو نزیكه‌ی دیموكراته‌كان پشتیوانیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ پێویسته‌ سه‌رۆك ترامپ تاوانبار بكرێت و له‌ كاربخرێت هاوكات هه‌موو كۆمارییه‌كانیش به‌رگریان له‌ ترامپ ده‌كرد و پێیان وابوو كرداره‌كانی ترامپ دژی ده‌ستوور نین.

پاش زیاتر له‌ 8 كاتژمێری مشتومڕی به‌رده‌وام سه‌ره‌تا 15 خوله‌ك درا به‌ یاسادانه‌ران تا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ندی یه‌كه‌م ( خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات) بده‌ن و له‌ ئه‌نجامدا به‌ 230 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ 197 ده‌نگی نه‌خێر لێپێچینه‌وه‌كه‌ په‌سه‌ند كرا. ته‌نها دوو دیموكرات ده‌نگیان له‌ دژی لێپێچینه‌وه‌كه‌ دا و هیچ كام له‌ كۆمارییه‌كان ده‌نگیان بۆ لێپێچینه‌وه‌كه‌ نه‌دا.

پاشان یاسادانه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر به‌ندی دووهه‌م دا ( ئاسته‌نگ خستنه‌ به‌رده‌م كۆنگرێس) له‌ به‌ندی دووهه‌میشدا به‌ 229 ده‌نگی به‌ڵی به‌رامبه‌ر 198 ده‌نگی نه‌خێر لێپێچینه‌وه‌كه‌ په‌سه‌ند كرا. له‌م به‌نده‌شدا سێ دیموكرات ده‌نگیان به‌ لێپێچینه‌وه‌كه‌ نه‌دا.

بۆ هه‌ردوو به‌نده‌كانیش ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی خسته‌ پاڵ دیموكراته‌كان و به‌فه‌رمی تاوانباركردنی سه‌رۆكی په‌سه‌ند كرد.

لێپێچینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دوو به‌ند بوو، سه‌رۆك ترامپ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا جگه‌ له‌وه‌ی به‌ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌فه‌رمی تاوانبار كرا، هه‌روه‌ها تاوانێكی دیكه‌ی ئاڕاسته‌كراوه‌، ئه‌ویش كۆسپ خستنه‌ به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆنگرێس بوو.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
76,025
Mirin
2,455
dîsadîtin
42,809
Cases
472,630
Mirin
10,910
dîsadîtin
399,655
Cases
46,253,853
Mirin
1,198,303
dîsadîtin
33,418,703