مه‌سرور بارزانی: سوپاسی ئه‌و خۆبه‌خش و رێكخراوه مرۆییانه ده‌كه‌م كه هاوكارمانن له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16/11/2019، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ لە رۆژی جیهانی لێبوردەیی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته هه‌رگیز درێغی نه‌كردووه له‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی له ره‌وشێكی خراپدان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌یدا وێنه‌ی سه‌ردانی بۆ كه‌مپی په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، سوپاسی ئه‌و خۆبه‌خش و رێكخراوه مرۆییانه‌ش ده‌كه‌م كه هاوكارمانن له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان.
مه‌سروور بارزانی به پێویستی ده‌زانێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی زیاتری هه‌بێت و ده‌ڵێت: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌م رووه‌وه كاری زیاتر بكات.
به‌هۆی شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و په‌نابه‌ر روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه ژماره‌یان دوو ملیۆن زیاتر بوو، تا ئێسته‌ش ملیۆن و 100 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌یان له كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆكن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كردوو ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بكرێ خزمه‌تی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.