هه‌ولێر.. ئه‌مڕۆ فیستیڤاڵی هه‌نار له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
10/11/2019 - 10:12
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10-11-2019 یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نار له هه‌ولێر له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
له‌م فیسڤاڵهدا چه‌ندین جۆر له هه‌نار نمایش ده‌كرێت كه به‌رهه‌می خۆماڵین هه‌ر له‌هه‌مان فیستڤاڵ چه‌ندین به‌رهه‌می تر وه‌كو له گوێز، توو و دۆشاوی توو نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه له كاتژمێر ده‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ست پێدهكر تا ده‌ی شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت كه تێیدا زۆر به‌رهه‌می خۆمانه‌ی لێ نمایش ده‌كرێت.
شایانی باسه له‌هه‌فته‌ی رابردوو فیسڤاڵی هه‌نار له شاری هه‌ڵبجه سازكرا پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
كوردستان تیڤی/ كامران