جیمی ڤاردی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا
جیمی ڤاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌رسیتی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا، یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را ئاشكرای كرد كه ڤاردی بۆته براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له كۆی سێ یاری تیپه‌كه‌ی له ڕكابه‌ریه‌كانی مانگی پێشووی پریمه‌رلیگ، چوار گۆڵی تۆماركرد‌و ئێستاش لیسته‌رسیتی به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوسێ خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، جگه له ڤاردی هه‌ریه‌ك له جاك گریلیش و ئێلكای گۆندوگان و ویلیان داسیلڤاو یۆری تیلیمانس و دین هندرسۆن پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه بوون،
سه‌باره‌ت به ڕاهێنه‌رانیش، فرانك لامپارد ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری مانگی تشرینی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێنا، له ململانێكانی مانگی ڕابردووی پریمه‌رلیگ، لامپارد ڕابه‌رایه‌تی بلوزی كرد له تۆماركردنی سێ سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر نیوكاسل یونایتد‌و بێرنلی و واتفۆرد، ئێستاش چێڵسی خاوه‌نی بیستوسێ خاڵه‌و له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه