نرخی زێر دابه‌زی

نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك تۆماركرد

نرخی زێر له‌ بۆرسه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی و نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك تۆماركرد.

نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كین و واشنتن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی كێشه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانیان جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی باجی گومركی له‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌می چینی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ و كه‌متربوونه‌وه‌ی خواستی كڕینی ئه‌م كانزا زه‌رده‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی نرخی زێڕه‌.  

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌ 1465 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو له‌ نرخه‌كه‌ی داكشا، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا. 

له‌ نێو كانزاكانی ترشیدا نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3.2 دابه‌زی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 17 دۆلار و حه‌فت سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
104,964
Mirin
3,436
dîsadîtin
85,814
Cases
607,587
Mirin
12,935
dîsadîtin
567,898
Cases
94,572,376
Mirin
2,023,325
dîsadîtin
67,524,766