مەزلوم كۆبانی: ئەمریكاو رووسیا بەڵێنیان داوه‌ رێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوا بكه‌ن

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هەسەدە"

فەرماندەی گشتى هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند،"هاوپەیمانان و ئەمریکا و روسیا بەڵێنیان داوە رێگری بکەن لە گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لە سەری کانی و تەل ئەبیەز.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هەسەدە" لەتویتێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" رایگەیاند،"مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جەختیان کردۆتەوە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەبێ ئەوەی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان هیچ مەترسیەکیان بۆ دروستبکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا نزیکەی 300 هەزار کەس ئاوارەبوون و تورکیاش دەیەوێت ئاوارە عەرەبەکانی سوریا بگەڕێنێتەوە و لەناوچەکانی رۆژئاوا جێگریان بکات.