ڤیدیۆ ...بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئۆلۆمپیاكۆس تۆماركرد
7/11/2019 - 11:02
یانه‌ی بایرن میونشن گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا مسۆگه‌ركرد، ئه‌ویش دوای بردنه‌وه‌ی له گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی میوانی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستونۆشدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و گۆڵكاری بایرن گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان ئیڤان پێریسیچی كڕواتی گۆڵی دووه‌می یانه‌ی باڤاری له خوله‌كی هه‌شتاونۆ به‌ده‌ستهێنا
به‌م ئه‌نجامه‌ش بایرن چواره‌م سه‌ركه‌وتنی لهیهریهكی له خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌م گه‌یانده دوازده خاڵ و گه‌یشته قۆناغی شازده، ئۆلۆمپیاكۆسیش به ته‌نها خاڵێك له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت