رێگای ده‌ربه‌ندیخان - كه‌لار به‌ربه‌ست ده‌كرێـت

له‌ئاگادارییه‌كى هاتووچۆدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا به‌هۆی قیرتاوكردنی ڕێگه‌ی (ده‌ربه‌ندیخان- كه‌لار)، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ رێگاكه‌ به‌ربه‌ستده‌كرێت

هاتووچۆی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت له‌ئێستادا شۆفێران ده‌توانن ڕێگای شاخی به‌مۆ بۆ ناحیه‌ی مه‌یدان به‌كاربهێنن.