به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی میسڕی (هه‌یسم ئه‌حمه‌د زه‌كی) به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كۆچی دواییكرد

تاكه‌ كوڕی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌كی

سه‌رۆكی سه‌ندیكای نواندن له‌ وڵاتی میسڕ (ئه‌شرف زه‌كی) رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند هه‌یسم ئه‌حمه‌د زه‌كی تاكه‌ كوڕی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌كی له‌ ته‌مه‌نی (35) ساڵی كۆچی دوایی كرد.

سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ به‌هۆی دابه‌زینی پاڵپستۆی خوێن هونه‌رمه‌ند هه‌یسم ئه‌حمه‌د زه‌كی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رنه‌كراو كۆچی دوایی كردوه‌.

هونه‌رمه‌ند هه‌یسم ئه‌حمه‌د زه‌كی له‌ 4ی نیسانی 1984 له‌دایك بووه‌ تاكه‌ كوڕی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌كی و كۆچكردوو هاله‌ فواده‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 ساڵ بوو له‌ كاری هونه‌ری وه‌ستابوو به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردوه‌و رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌ وه‌كو فلیمی حه‌لیم وه‌ بلیاتشۆ  زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌لجماعه‌) له‌ ساڵی 2010.

ناوی هه‌ندێ له‌ كاره‌كانی كه‌ به‌شداری كروه‌ (قمر 2011 ،نقط ده‌م 2011، سكر 2016 ،ئه‌لكنز 2017 ، ئه‌لكنز به‌شی دووه‌م 2018 ، له‌گه‌ڵ زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی دوران شبرا 2011 ،ئه‌لسفحه‌ 2012 ، ئه‌لسبع وه‌سایا 2014، ئستاز وره‌ئیس قسم 2015 ،كلبش 2- 2018.

سه‌رچاوه‌/سۆمه‌رییه‌ نیوز

 كوردستان تیڤی/ كامران