پاسپۆرتى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
21/10/2019 - 11:49
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى ، ئاگادارى ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بە زووترین کات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، چونکە لە ئێستادا (٢20)هەزار پاسپۆرتى هاوڵاتیان تەواوبووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى.
راشیدهگهیهنن ، دەوامى ڕۆژانە لە کاتژمێر8:00 ى بەیانى تاکو3:00 ى دوای نیوەڕۆیە، وە ڕۆژانى پێنج شەممە تا کاتژمێر2:00 ى دوای نیوەڕۆیە، پێویستە هاوڵاتى پێش کاتژمێر (1) ئامادەبێت لەبەر ڕەچاوکردنى ڕێکخستنى کاروبارەکانمان.