له‌ توركیا فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌دا 15% دابه‌زیووه‌

ده‌زگای ئاماری توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌

به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان، فرۆشتنی موڵك له‌ توركیا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پازده‌ دابه‌زیووه‌. رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی له‌ ده‌زگای ئاماری توركییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ماوه‌ی كانونی یه‌كه‌م تا مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌شتسه‌د و شێست و پێنج هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتا و سێ موڵك فرۆشراون، له‌كاتێكدا هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابوردوو یه‌ك ملیۆن و دوو هه‌زار و سێسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك موڵك فرۆشراوه‌. هه‌روه‌ك هه‌مان ماوه‌ی نۆ مانگی ساڵانی دووهه‌زار و پازده‌ و دووهه‌زار و شاده‌ و دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ فرۆشتنی موڵك له‌مساڵدا زیاتر بووه‌، كه‌ كه‌مترین ئاست بووه‌ له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا. ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پازده‌ دابه‌زیووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو. ده‌زگای ئاماری توركیا ئاشكراشیكردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا فرۆشتنی موڵك له‌ توركیا به‌ خه‌ڵكی بیانی به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست و شه‌ش دابه‌زیووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
42,386
Mirin
27,324
dîsadîtin
1,553
Cases
327,580
Mirin
8,682
dîsadîtin
261,757
Cases
31,852,024
Mirin
976,599
dîsadîtin
23,451,644