په‌كه‌كه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
10/10/2019 - 14:45
هه‌موو مالێك ده‌بێته بڕیارگه و هه‌موو كۆلانێك ده‌بێته به‌ره‌ی شه‌ڕ
په‌كه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان راگه‌یاند.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ده‌ڵێت: له‌و بڕوایه‌داین كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو گه‌لان باكووری و ڕۆژهه‌لاتی سوریا، به هه‌موو هێزیانه‌وه، له چوارجێوه‌ی بانگی سه‌فه‌ربه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكراتیك ئه‌ركی پاراستنی مرۆڤایه‌تی ئازاد له ئه‌ستوو ده‌گرن، ژن و پیاو چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و ده‌بن به شه‌ڕڤان، هه‌موو مالێك ده‌بێته بڕیارگه و هه‌موو كۆلانێك ده‌بێته به‌ره‌ی شه‌ڕ و به‌و شێوه‌یه له‌دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی دڕنده به‌رخۆدانێكی سه‌ركه‌وتوو پیشان بدرێت، عه‌قلیه‌ت و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له خاكی ڕۆژئاوا له‌گڵ ده‌نرێت.