هاتووچۆ: شوفێرێك بەھۆی لادان لە كامێرای ھاتووچۆ زیانى به 3 ئۆتۆمبێل گه‌یاند
12/9/2019 - 09:07
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی لهتۆرَی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار - ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنترا کە خێرای زیاد بووە، دوای ئەوەی شوفێرەکە ویستویەتی خۆی لە کامێرای هاتووچۆ رزگار بکات کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكە لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان سەنی زیانیشی بە ئۆتۆمبێلی کامێرای هاتووچۆ گەیاندووە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌شڵێت ، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تیمی هاتووچۆی ناحیەی رزگاری لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردوە، جگە لەزیانی مادی زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
- Log in to post comments